بەشی یەكەم
سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان
=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




 

ئامانجە گشتییەكان

لیستی ژمارە 102 تێدەكۆشێت لەپێناو:

یەكەم: ئامانجە‌ سیاسییە‌كان:

1.كاركردن بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی لەدەستوری ئایندەی هەرێمی كوردستاندا.

2.گەشەپێدانی سیستمی فیدراڵی‌و پێڕەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی ، بەجۆرێك رێز لە فرەیی، جیاوازیی نەتەوەیی، نەژادی، ئاینی‌و سیاسی بگیرێت‌و بوار بۆ هەمووان بڕەخسێنرێت، لە هەموو ئاستەكانی بەڕێوەبردندا، بەشداریی بكەن.

3.پێداگریی و گۆرینی شێوازی گفت و گۆكردن لەسەر گێڕانەوەی كەركوك‌و تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، بۆ ناو كوردستان. ئەویش بە فیرۆنەدانی كاتی زۆرتر و  سووربوون لەسەر دیاریكردنی سنوری باشوری كوردستان و  جێبەجێكردنی مادەی ژمارە 140 ی دەستوری عیراقی فیدراڵ

4.هەمواركردنەوەی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك هاوشێوەی دەستوری وڵاتانی دیموكراسی‌ بێت، لەسەر بناغەی پاراستنی مافی پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان‌‌و كۆمەڵی مەدەنی‌و سەروەریی یاساو دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات.

5.پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی‌و ئیداریی و یاساییەكان لەنێوان هەولێرو بەغدادا بەئاڕاستەی جێبەجێكردنی ئەو بەندە دەستورییانەی دەستوری عیراقی فیدراڵ، كە تایبەتن بە چارەنوسی‌ گەلی كوردستانەوە‌.

6.پەیوەندییە دیپلۆماسی‌و فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە دەوڵەتانی دراوسێ، ناوچەكە، رۆژئاوا، لەسەر بناغەی بەرژەوەندی هاوبەش‌و دۆستانە، باشتر پێش بخرێ.

7.ئەنجامدانی تەواوی هەڵبژاردنەكان (سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحییەكان) لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا.

8.پشتیوانی لە ئیرادەی سەربەخۆی نەتەوەكەمان لە بەشەكانی كوردستان دەكەین، لەخەباتیاندا لەپێناوی بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەكانیاندا.

9.پشتیوانی لەچارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد ، لە باكوری كوردستاندا، دەكەین

10.پشتیوانی لەخەباتی  رۆژهەڵاتی كوردستان لە پێناو بەدیهێنانی مافە دیموكراسیەكانیان دەكەین.

11. پشتیوانی سەركەوتنی خەباتی گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان و رێگرتن لە هەر جۆرە تاوانێك لە ناوچە ئازاد كراوەكاندا، ئەنجام دەدرێن.

12.ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی لە عیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و نوێكردنەوەی داتاكانی بەشێوەیەكی رێكوپێك.

13.هەوڵدان بۆ بەدامەزراوەییكردنی هێزە چەكدارەكان‌وبەپیشەیی كردنیان.

14.بەجینۆساید ناساندنی (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی) تاوانەكانی ئەنفال‌و كیمیابارانی هەڵەبجە، ئەو تاوانانەی دەرهەق بە فەیلییەكان كراون، تەواوی پیلانەكانی حكومەتەكانی  عیراق بۆ پاكتاوكردنی نەژادیی گەلی كورد سەپاندوویانن. كاری جدیی دەكەین بۆ ئەوەی زیانلێكەوتووانی ئەم پیلانانە قەرەبوو بكرێنەوەو ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی هاوكاریی  عیراقیشیان كردووە،  سزا بدرێن.

دووهەم: ئامانجە ستراتیژییەكان

1.دامەزراندنی حكومەتی دامەزراوەیی، تا بەپێی یاسای وردو دیاریكراو كاربكات‌و دوور بێت لەدەستێوەردانی دەرەكی. لەسەروو هەمووشیەوە،‌ پێداگرتن لەسەر ئاگاداربوونی هاوڵاتییان لە بودجەی كوردستان‌و داڕشتنی پلانەكانی سەرفكردنی بەشێوەیەكی شەفاف‌و پێشكەشكردنی راپۆرتی ساڵانەی دارایی لەبەردەمی پەرلەماندا‌.

2.گەشەپێدانی كۆمەڵی مەدەنی تا كایەكانی مەدەنی كارابكات‌و چاودێریش بێت بەسەر كایە سیاسییەكانەوە، لەڕێگای:

ا. بەهێزكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی،‌ بۆ ئەوەی  لەبواری مەدەنیدا، چالاكتر بن.

ب. نەهێشتنی دەستێوەردانی حیزب، لە كاروباری رێكخراوە مەدەنییەكاندا.

ج. گەشەپێدان‌و زیادكردنی چالاكییە مەدەنییەكان ، بە ئاڕاستەی دروستكردنی هاوڵاتی  مەدەنی هوشیارو بەرهەمدار.

د. گەشەپێدانی مرۆیی‌و هوشیاریی دامەزراوەیی، بەمەبەستی پێكهێنانی ژینگەی تەندروست ، بۆ ئەوەی تێیدا مرۆڤەكان بتوانن سودوەربگرن‌و سودبەخش بن، خزمەتی تواناكانیان بكەن‌و لەبەرژەوەندی كۆمەڵ بەكاریانبهێننەوە. واتە مرۆڤ بكرێت بە ئامانج، نەك تەنها ئامڕازی بەدیهێنانی چەند ئامانجێك.

3.رزگاركردنی  كوردستان لەم حاڵەتەی تێیكەوتووەو كراوەتە بازاڕی ساغكردنەوەی كاڵای وڵاتان، كە تاكی كوردیی گۆڕیوە بۆ بەكارهێنێكی بێبەرهەم، بە:

ا. پشتیوانیكردنی هەر پڕۆژەیەكی ئابوریی سودمەندو كارئاسانی بۆیان‌و هاندانیان.

ب. پێڕەوكردنی سیستمی چاودێریی‌و بەدواداچوون‌، بۆ ئەوەی پڕۆژە‌كان، لەئامانجی دیاریكراوی خۆیان لانەدەن.

ج. پێشكەشكردنی یاسای بازرگانیی، كە تا ئێستا وەك پڕۆژەیاسا ماوەتەوە، هەروەها كاركردن بۆ پەسەندكردن‌و بەڕێخستنی ، تا هەموو جۆرە چالاكییەكی بازرگانیی لەهەرێمدا رێكبخات.

د. پەرەپێدانی سیستمی بانكسازی‌و ئاڵووێری ئەلەكترۆنی، گێڕانەوەی متمانە بۆ بانكەكان بەجۆرێك، كە هاوڵاتییان‌ بە دڵنیاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.

4. سەرخستنی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهیدو هەوڵدان بۆ بونیادنانی دامەزراوەكانی و پتەوكردنی ژێرخانی ئابوری، گەشتوگوزار، كشتوكاڵ ، پیشەسازی و شارستانی.

5. كاری جدیی بۆ  گێڕانەوەی پایەی كۆمەڵایەتی‌و سیاسی بۆ ئەو پێكهاتانەی  لەئەنجامی سیاسەتە نامرۆییەكانی حكومەتەكانی عێراقدا، لە كوردەواریی دابڕاون، یاخود دوورخراونەتەوە، یان مافیان خوراوە، وەك فەیلی‌، شەبەك، ئێزدی و كاكەییەكان.

6.  فراوانكردنی ئازادی سیاسی‌، پەرەپێدانی ژیانی فرەیی‌و پێكەوەژیان، لە كوردستاندا، لەسەر بناغەی رێزگرتن لەجیاوازییەكانی یەكتریی‌و هاوكارییكردنی مادی‌و مەعنەویی پارت‌و رێكخراوە سیاسییەكانی ناو هەرێم، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە.

7. سود وەرگرتنی فراوان لە كۆمپیتەر و تەكنیكی نوێ‌، لە بواری حكومەت، فەرمانگەكان، دەزگا و سەرجەم ئۆرگانەكان، بۆ ریشەكێش كردنی بیروكراتیت و دواخستنی كاری هاوڵاتی .

8. پشتیوانی كردنی فراوانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و سەندیكاكان و رێكخراوە ناحكومیەكان. 



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*